AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ١٢ ٠٩:٢٢

ئەلمەیادین لێکی دایەوە؛

پشت پەردەی سەرهەڵدانی عەشیرە عەرەبەکان لە ڕۆژهەڵاتی سووریا چییە؟

پشت پەردەی سەرهەڵدانی عەشیرە عەرەبەکان لە ڕۆژهەڵاتی سووریا چییە؟

بێ گومان دەتوانین بڵێین کە بڕیاردەرانی ئەمریکی لە ڕوودانی پێکدادان لە نێوان عەشیرە عەرەبەکان و هێزەکانی هەسەدە سەریان سووڕ نەماوە، چونکوو کە پێشتر ڕاپۆرتی هۆشداریی لە ئەو بارەوە بڵاو کرابووەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەلمەیادین لە وتارێکدا سەرهەڵدانی عەشیرە عەرەبەکان لە ڕۆژهەڵاتی سووریا و پێکدادان لە نێوان عەشیرە عەرەبەکان و هێزەکانی هەسەدە لە ئەو ناوچەیەی بە ڕوانین بە ڕۆڵی داگیرکەران و بڕیاردەرانی ئەمریکی لێک داوەتەوە.

بێ گومان دەتوانین بڵێین کە بڕیاردەرانی ئەمریکی لە ڕوودانی پێکدادان لە نێوان عەشیرە عەرەبەکان و هێزەکانی هەسەدە سەریان سووڕ نەماوە، چونکوو کە پێشتر ڕاپۆرتی هۆشداریی لە ئەو بارەوە بڵاو کرابووەوە.

لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی ترامپدا گرووپێک لە هەر دوو پارتەکەی ئەمریکاوە پێک هات بۆ لێکدانەوە و وەڵامدانەوە بە داکۆکی ترامپ بۆ هاتنە دەرەوە لە سووریا ڕاپۆرتێکیان بڵاو کردەوە و تێدا گەییستنە ئەو ئەنجامە کە ڕۆڵی ئەمریکا ئەبێ لە سووریا زیاتر ببێتەوە. ئەو کومیتە بەرەنگار بوونەوەی داعش، زیاد بوونەوەی ڕۆڵی ڕووسیا و ئێران، هەوڵی ئەردۆغان بۆ لەناوبردنی هەسەدە و ئەگەری ناڕەزایەتی دەربڕینی عەرەبەکان بەرانبەر هەسەدەی هۆکارەکانی ئەو بابەتە وەسف کرد.

جگە لە ئەو ڕاپۆرتە، ڕاپۆرتێکی دیکەش بلاو کرابووەوە کە تێیدا هۆشداریی درابوو کە وادیارە سیاسەتی ئەمریکا لە سووریا زیاتر پاڵپشتی لە کوردەکانە تا عەرەبەکان ئەو بابەتەش عەشایر دەخاتە باوەشی ئەکتەرەکانی دیکە لەوانە دەسەڵاتی سووریا و ئێران و پاگەندە کراوە کە ئو ئەکتەرانە لە پێوەندی خۆیان لەگەڵ عەشایر بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی هەسەدە کەڵکوەردەگرن.

هەرووەها شۆرای ناتۆ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئەبێ عەشایر دەسەڵات و دزەی خۆیان لە ناوچەکە هەبێت و ئەمریکا بوون و مانەوەی خۆی لە سووریا مسۆگەر بکات تا سەرۆک عەشیرەکان لە ئەوەی کە ئەمریکا دەڕوات و ئەوان لەلایەن دەسەلاتی سووریاوە سزا نەدرێن، ئاسوودە بن.

چ هۆکارێک دەبێتە لەمپەر لەسەر ڕێگای فەرمان نەبردنی عەشیرە عەرەبەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی سووریا؟

ئەلمەیادین پێی وایە کە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ بێ دەسەلات کردنی عەشیرە عەرەبەکان لە بەرانبەر هەسەدە پێوەندی بە لەنوبردنی شوناسی سووریاوە هەیە بەڵام دامەزراندنی لقی سەربازی یەکگرتوو بۆ عەشیرە عەرەبەکان دەتوانێت دۆخەکە لە کۆنترۆڵی ئەمریکا دەربهێنێت لوانەیە ئەو عەشیرانە بۆ سەپاندنی بوونی خۆیان ڕوانگەیەکی عەرەبی هەڵببژێرن و خۆیان لە یەکگرتوویی لەگەڵ سووریا و بەرەی بەرخۆدان بدۆزنەوە.

هەر واکە بینیمان ئەگەرچی هەسەدە بەستێنی مارکیسیسمی-لنینی هەیە و کوردەکان تەنیا یەل لەسەدی حەشیمەتی دەیرەزوور، دوو لەسەدی پارێزگای ڕەقە و 17 لەسەدی حەشیمەتی حەسەکەیان هەیە، زانۆنیزمی جیهانی و سەرکردەکانی لیبرالیزمی ڕۆژاوای پاڵپشتی دەکەن.

ئەمریکا بەڵێنی دابووە عەشیرە عەرەبەکان کە هەڵسوکەتی هێزەکانی هەسەدە بەرانبەر ئەوان چاکتر دەبێت و هاوکات ئەمریکا هەوڵی دژایەتی و دروست کردنی کێشە لە نێوان عەشیرە عەرەبەکانی دا تا بەشێکیان لەگەڵ خۆی هاوڕا بکات.

دەوترێت کە مێدیاکانی ناوچەکە بە بێ سەرەنجدان بە ستەمەکان لە دژی عەرەبەکان ، ڕاشکاوانە بوونەتە هاوڕای بەرنامە ئەمریکی-ئیسرائیلییەکان و پاگەندە دەکەن کە دیمەشق و تاران لە پشت جووڵەکانی عەشیرە عەرەبەکانی ناوچە ڕۆژهەڵاتییەکانی سووریا و کەرکووک لە دژی کوردەکانن.

هەسەدە بە بێ بیر کردنەوە لە ئەوەی کە ئەگەر ئەمریکا نەبوایە زیاتر لە چەند هەفتە دەوامی نەدەبوو ڕایدەگەیێنێت کە کەسانێک کە هاتوونەتە شەڕی هەسەدەوە لە ئەو بەری ڕووباری فراتەوە هاتوون.

هەسەدە توانی ئەوەی نییە کە تریبوونێک بداتە عەرەبەکان لە ڕای خۆیان تەنانەت لە ژێر میچی سیاسی هەسەدە دەرببڕن چونکوو ئەو هەوڵە هاوکێشەی هێزەکان لە ئەو ناوچە بە پێچەوانەی ئەوان دەگۆڕێت.

News ID 47536

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha