بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەمید ڕەزا تەرەقی جێگری بەرپرسی پارتی مۆتەلفەی ئیسلامی لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر سەبارەت بە سەرەنج نەدانی خەڵک بەتایبەتی سیستان و بەلووچستان و کوردستان بە بانگهێشتنامەکانی دوژمن و هەوڵەکان بۆ پاراستنی یەکگرتوویی لە ئێران هاوکات لەگەڵ هەفتەی وەحدەت وتی: ئەزموونی ئاژاوە جیاوازەکان لە وڵاتی ئێمە بووەتە هۆی ئەوەی کە خەڵکی ئێمە لە شیعە و سوننە و ئێتنیکەکانی دیکە ببنە خاوەن پێگەییشتوویەکی سیاسی کە پیلانەکانی دوژمن بۆ خەساردان لە سەربەخۆیی و ئاسایشی نەتەوەیی تێدەگەن، هەر ئەو تێگەییشتنەش بووەتە هۆی ئەوەی کە سەرمایەدانەرییە قورسەکانی دوژمن بۆ شێواندنی دۆخی ئێران وەڵامی نەداوەتەوە.
ئەو کارناسە سیاسییە بە ئاماژە بە سەرەنج نەدانی خەڵکی سیستان و بەلووچستان بە بانگهێشتنامەکانی دوژمنان جەختی کرد: لە کوردستان و سیستان و بەلووچستان خەڵک نەک هەر سەرەنجیان بە بانگهێشتنامەکان نەدا بەڵکو بە شێوەی بەربڵاو لە جێژنەکانی هەفتەی یەکگرتوویی بەشداریان کرد.
Your Comment