AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ٢ ٠٩:٠٩

ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:

دەستبسەر کرانی هه‌شت تۆمه‌تباری ئاژاوه‌گێڕ و ته‌قه‌كه‌ر له‌ سنووری چه‌مچه‌ماڵ

دەستبسەر کرانی هه‌شت تۆمه‌تباری ئاژاوه‌گێڕ و ته‌قه‌كه‌ر له‌ سنووری چه‌مچه‌ماڵ

ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی هه‌شت تۆمه‌تباری ئاژاوه‌گێڕ و ته‌قه‌كه‌ریان له‌ سنوری چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیركرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەزگای ئاسایشی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "له‌پێناو ئارامی و ئاسایشی زیاتر و چه‌سپاندنی یاسا و ڕێگریكردن له‌ ته‌قه‌كردن و ئاژاوه‌گێڕی، هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له‌ماوه‌ی مانگێكدا، هه‌شت تۆمه‌تباریان به‌ بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ هه‌ستابوون به‌ نانه‌وه‌ی پشێوی و ته‌قه‌كردنی له‌ ماڵان و شه‌قام و شوێنه‌ گشتیه‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كه‌ بێمۆڵه‌تانه‌ی كه‌ به‌كاریان هێناب.و ده‌ستیبه‌سه‌رداگیراوه‌".

ئاماه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "له‌ ئێستادا تۆمه‌تباران به‌ فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ به‌ مادده‌كانی ( 495-430-405) له‌یاسای سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كانیان به‌رده‌وامه‌."

دەستبسەر کرانی هه‌شت تۆمه‌تباری ئاژاوه‌گێڕ و ته‌قه‌كه‌ر له‌ سنووری چه‌مچه‌ماڵ

News ID 47425

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha