بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هه‌ندێك پێشێلكاری ئه‌منی و هه‌ندێك ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له نێوان وڵاتانی دراوسێدا ئه‌گه‌ری هه‌یه، به‌ڵام ده‌ستپێكردنی هێرشه سه‌ربازییه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان به ئامانجگرتنی شاره‌كان و خه‌ڵكی سڤیل و كارمه‌ندانی سه‌ربازی، شتێكه كه یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ڕه‌تیان ده‌كاته‌وه.
به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژییه به چه‌ك ئه‌نجامبدرێت كه ته‌نها بۆ شه‌ڕی ئاشكرا به‌كاردێت، وه‌كو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، كه بونه‌ته ئامرازێكی ئاسایی ده‌ستدرێژی توركیا بۆ سه‌ر خاكی عێراق، ئێمه به توندترین شێوه ئیدانه‌ی ئه‌م هێرشه دوباره‌بوانه ده‌كه‌ین بۆ سه‌ر شاره‌كانی هه‌رێم.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، عێراق له‌و هێرشانه بێده‌نگ نابێت و وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كانی عێراق راسپێدراون لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له روداوه‌كه بكه‌ن، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش له ھێرشه‌كه ئاگادار ده‌كرێته‌وه، باڵیۆزی توركیا له به‌غدا بانگھێشت ده‌كرێت و نامه‌ی ناڕه‌زایی ئاڕاسته سه‌رۆكایه‌تی توركیا ده‌كرێت".
Your Comment