بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردهوهو ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، "كاتژمێر 5:00ی ئێواره‌ی ڕۆژی دوشه‌ممه 18ی ئه‌یلول، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له‌ودیو سنوری توركیاوه هاتۆته ناو خاكی عێراق‌و فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی بۆردومانكردوه‌و به‌هۆیه‌وه سێ قاره‌مانی ده‌زگای دژه‌تیرۆر شههیدبونو سێ قاره‌مانی تریش برینداربون".
ده‌شڵێت: "ئه‌م ده‌ستدرێژییه پێشێلكردنی سهروهرییو ئاسایش‌و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقه‌و پێشێلكاریی‌و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاشتی‌و ئاسایش له‌ناوچه‌كه‌و جیهانو پێشێلكردنی بڕگه‌كانی یاسا نێودهوڵهتییهكانو بنه‌ماكان‌و ئامانجه‌كانی جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه".
له‌و ڕاگهیهنراوهدا لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وتویهتى، "ئه‌م هێرشه دوباره‌بوانه له‌گه‌ڵ بنه‌مای په‌یوه‌ندیی باشی دراوسێیه‌تی نێوان وڵاتان ناگونجێنو هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ بونیادنانی په‌یوه‌ندییه‌كی باش‌و هاوسه‌نگی سیاسی‌و ئابوری‌و ئهمنیو هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا".
Your Comment