بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌لێكسانده‌ر شالنبێرگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا له هه‌ولێر له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژژنامه‌نوسان رایگه‌یاند: نامانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه بێت بۆ هیچكام له دراوسێیه‌كانمان.
له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆ هێرشكردنه سه‌ر هێزه چەکدارە دژبەرە کوردییەکان کە لە خاکی هەرێمی کوردستاندا جێگیرن، نێچیرڤان بارزانی وتی، "رێكه‌وتنێكی ئه‌منی له‌نێوان به‌غدا و تاران واژۆكراوه، ئێمه له هه‌رێمی كوردستان وه‌كو به‌شێك له عێراق، پابه‌ندی ئه‌م رێككه‌وتنه‌ین.
وتیشی: نامانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه بێت بۆ هیچكام له دراوسێیه‌كانمان، نه بۆ ئێران و توركیا یان هیچ لایه‌نێكی دیكه.
جەختیشی کرد له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ندێك هه‌نگاوی گرنگ نراوه، ئێمه هیوادارین ئه‌و هه‌نگاوانه ببنه هۆی ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌منی و سه‌ربازی دروست نه‌بێت، خۆم بڕواناكه‌م هیچ بیانوویه‌ك بۆ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی هه‌بێت.
Your Comment