AP ١٤٠٢ خەرمانان ٢١ ١٥:٤٣

ئەمیر عەبدوڵاهیان:

ئامادەین بۆ دەستەبەر کردنی مافەکانی گەلی ئێران دانوستان بکەین/ هەوڵمان داوە گەمارۆکان پووچەڵ کەینەوە

ئامادەین بۆ دەستەبەر کردنی مافەکانی گەلی ئێران دانوستان بکەین/ هەوڵمان داوە گەمارۆکان پووچەڵ کەینەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە لە خاڵی ڕێککەوتنی کاتیدا نین و ئەوەی ئێستا روویداوە ، وەرگرتنەوەی سەربەرزانەی داراییەکانی گەلی ئێرانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆبوونەوەی هاوبیریی حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە گەڵ ژمارەیەک لە مامۆستایانی بعشی رامیاری و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆکانی ئێران ئەمڕۆ بەڕێوەچوو.

لەم کۆبوونەوەیەدا وەزیری دەدەوە بە ئاماژە بە هەوڵی دەوڵەتی رەئیسی بۆ پووچەڵ کردنەوەی گەمارۆکان و هاوکات بەکراوەیی هێشتنەوەی دەلاقعی دانوستانەکان بۆ هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان وتی: ئەمرۆ ئێمە لە خاڵی رێککەوتنی کاتیدا نین و ئەوەی روویداوە وەرگرتنەوەی سەربەرزان ی داراییەکانی گەلی ئێرانە لە ئینگلیز و کۆریای باشوور.

جەختیشی کرد: ئێران ئامادەیە بە پاراستنی هێڵە سوورەکان، بۆ دەستەبەر کردنی مافە رەواکانی گەلی ئێران و هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان بە گوێرەی بەڵگەی سێپتامبر دانوستان بکات .

News Code 47299

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha