AP ١٤٠٢ خەرمانان ٢٠ ١٦:٠٦

ئەلمەعلوومە لێکی دایەوە؛

ئەمریکا یاری بە وشەکان دەکات/ ژمارەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا ڕاست نییە

ئەمریکا یاری بە وشەکان دەکات/ ژمارەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا ڕاست نییە

ماڵپەڕێکی هەواڵی عێراقی بە ئاماژە بە بوونی سەربازانی ئەمریکا لە ئەو وڵاتە بە بیانووی جیاواز جەختی کرد کە ژمارەی ئەو هێزانە زیاتر لە ئامارە ڕاگەیێندراوەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی هەواڵی ئەلمەعلوومە لە وتارێکدا سەبارەت بە هەوڵەکانی سەربازانی ئەمریکی لە عێڕاق نووسی: لە حاڵێکدا هێشتا سەربازانی ئەمریکی لە خاکی عێڕاقن کە حکومەتی واشنتۆن هەڵوێستی جیاواز سەبارەت بە چییەتی کردەوەی ئەو هێزانە دەهێنێتە ئاراوە؛ ڕۆژێک ڕایدەگەیێنێت ئەو هێزانە ڕاوێژکارن و ڕۆژێکی دیکە دەبینین کە هەوڵی سەربازی گوماناوی دەدات.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: لە نوێترین هەڵویستی فەرماندەکانی ئەمریکا لە عێڕاق کە ئۆپراسیۆنی سەربازی هاوبەشی خۆیان لە ناو ئەو وڵاتە تەنیا لە یەک مانگی ڕابردوودا ڕاگەیاندووە، هەموو قسە و باسەکان سەبارەت بە بوونی سەربازانی ئەمریکی بە بیانووی پێشکەشی ڕاوێژ بە لایەنی عێڕاقی وەدرۆ خراوەتەوە. ئەوەی کە دەتوانین بڵێین ئەوەیە کە ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا بە هەر بیانوویەک کە لە عێڕاقن، زۆر زیاترە. ئەمریکا هەر چەندەش کە بیەوێت لەگەل وشەکان یاری بکات یا حکومەتی عێراق فریو بدات بە هیچ لەونێک ناتوانێت ئەو ڕاستییە وەدرۆ بخاتەوە.

News Code 47280

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha