AP ١٤٠٢ خەرمانان ١٩ ٢٢:٠١

لە تاران؛

بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکی مەجلیسی ئێران دیداری کرد

بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکی مەجلیسی ئێران دیداری کرد

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە تاران لەگەڵ محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆكی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران كۆبووەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەپێی راگەیەندراوێك، ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی لە تاران لەگەڵ موحەمەد باقر قاڵیباف کۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی و دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و هیوا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئامادەبوون، "پەرەپێدانی پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان هەرێم و بەتایبەت یەكێتی و كۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لێكرایەوە و فراوانكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، پاراستنی ئاسایش و هەماهەنگیی كەلتووری گفتوگۆی لەبارەوەكرا".

لە دیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە كرد و رایگەیاند، هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و زاڵبوون بەسەر ئاستەنگییەكاندا بەردەوامە.

وتیشی: "هیوادارم هەموومان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكاندا هەنگاوبنێین و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەكە كاری لەپێشینەمان بێت.

News Code 47273

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha