AP ١٤٠٢ خەرمانان ١٤ ١١:٤٨

وەزیری ناوخۆی عێڕاق:

ژمارەی زیارەتکارانی بیانی بەشدار لە ڕێوڕەسمی ئەربەعین زیادی کردووە

ژمارەی زیارەتکارانی بیانی بەشدار لە ڕێوڕەسمی ئەربەعین زیادی کردووە

وەزیری ناوخۆی عێڕاق لە بەرز بوونەوەی ژمارەی زیارەتکارانی بیانی ڕێوڕەسمی ئەربەعین بۆ چوار ملیۆن کەس هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، عەبدول ئەمیر شمری وەزیری ناوخۆی عێڕاق ڕایگەیاند کە ژمارەی زیارەتکارانی بیانی کە لە ڕێوڕەسمی ئەربەعین بەشداریان کردووە، زیادی کردووە.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ژمارەی ئەو زیارەتکارە بیانیانە کە بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ئەربەعین هاتوونەتە عێراق خەریکە بەرز دەبێتەوە و تا ئێستا گەییشتووەتە چوار ملیۆن کەس.

وەزارەتی ناوخۆی عێڕاق ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا نیزک بە 3 ملیۆن و 600 هەزار زیارەتکار لە سەرەتای ڕێوڕەسمی ئەربەعینەوە هاتوونەتە عێڕاق.

News ID 47208

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha