AP ١٤٠٢ خەرمانان ١٣ ١٤:٤٢

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

بەڵگەی سێپتەمبەر نوێ نییە و هەمان ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و 4+1

بەڵگەی سێپتەمبەر نوێ نییە و هەمان ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و 4+1

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بەڵگەی سێپتەمبەر بەڵگەیەکی نوێ نییە و هەمان ڕەوتی دانوستانی ئێران و 4+1 .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی ڕایگەیاند:بەڵگەی سێپتەمبەر بەڵگەیەکی نوێ نییە و هەمان ڕەوتی دانوستانی ئێران و 4+1 .

کەنعانی ڕایگەیاند: ئێران و دەزگای دیپلۆماسی ئێمە هەم لە بواری سیاسی، ئابوور و بوارەکانی دیکەش بەدوای پیوەندی و هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دیکەیە.

ناوبراو وتیشی:فەلەستین بابەتی سەرەکی جیهانی ئیسلامە و لەسەر زەروورەتی پاڵپشتی لە فەلەستین و گەلی فەلەستین جەخت دەکەین و ئیسرائیلیش بە ڕژێمێکی ناڕەوا لە ناوچەکە دەزانین و پەرەسەندنی بوونی ئەو وڵاتە لە ناوچەکە دەبێتە هۆی نائەمنی.

کەنعانی سەبارەت بە ڕیککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران بۆ گواستنەوەی گرووپە جودایی خوازەکان وتی: هیوادارین عێڕاق لە ماوە دیاری کراوەکەدا بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات.

هەروەها درێژەی داکە ئێمە لە کارەباری ناوخۆیی عێراق هیچ جۆرە دەستێوەردانێکمان نەبووە.

News Code 47200

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha