AP ١٤٠٢ خەرمانان ١١ ١٩:١٢

کورد و عەرەبی کەرکووک بەشەڕ هاتن

خۆپیشاندانی بەرفراوان لە کەرکووک/ کوژراو و بریندار هەیە

خۆپیشاندانی بەرفراوان لە کەرکووک/ کوژراو و بریندار هەیە

خۆپیشاندانەكەی ئێوارەی ئەمڕۆی كەركوك گرژی و ئاڵۆزی لێكەوتەوە و ژمارەیەك كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە خۆپیشاندانەكەی ئێوارەی ئەمڕۆی كەركوك گرژی و ئاڵۆزی لێكەوتەوە.

لە هەواڵەکاندا هاتووە خۆپیشاندەران کە زیاتر کوردی کەرکووک بوونە داوایان کردووە‌ رێگای سەرەكی كەركوك-هەولێر بكرێتەوە لەکاتێکدا ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە لەلایەن ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی عەرەبەوە داخراوە.

خەندان نووسی: هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، سێ هاوڵاتی كورد كوژراون و زیاتر لە پێنج كەسی دیكەش برینداربون و لەئێستاشدا گرژی و ئاڵۆزیەكان بەردەوامیان هەیە.

تاوەكو ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی كەركوك و پۆلیسی شارەكە ژمارەی كوژراوان و بریندارانی خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی كەركوكیان بەفەرمی پشتڕاست نەكردۆتەوە

News ID 47176

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha