AP ١٤٠٢ خەرمانان ١٠ ٢٠:٣٥

پێنج کەسی تێدا بووە؛

کەوتنەخوارەوەی کۆپتەری فەرماندەی پۆلیسی کرماشان لە بەرزاییەکانی داڵاهۆ/ هەموویان سەلامەتن

کەوتنەخوارەوەی کۆپتەری فەرماندەی پۆلیسی کرماشان لە بەرزاییەکانی داڵاهۆ/ هەموویان سەلامەتن

کزپتەری هەڵگری فەرماندەی پۆلیسی کرماشان لە بەرزاییەکانی داڵاهۆ تووشی رووداوێک بوو و پێنج کەسی تێدا بووە کە گواستراونەتەوە بۆنەخۆشخانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی ئەمرۆ کۆپتەری هەڵگری سەردار مەهدی حاجیان، غەرماندەی ئینتزامیی پارێزگای کرماشان کاتی گەڕانەوە لە سنووری خەسرەوی لە بەرزاییەکانی داڵاهۆ تووشی رووداوێک بوو و داکەوت.

سێ کەسیش لەگەڵ ئەم فەرماندە بوون کە لەگەڵ فڕۆکەوانەکەدا هەر پێنج کەسەکەیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و باری تەندروستیان جێگیرە.

News ID 47166

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha