AP ١٤٠٢ خەرمانان ٩ ٠٨:٤٢

پێش نوێژی هەینی سوننەی کامیاران:

موحەڕەم و ئەربەعین ڕیشەی لە نێو بیر و باوەڕی خەڵکی ئێراندا هەیە

موحەڕەم و ئەربەعین ڕیشەی لە نێو بیر و باوەڕی خەڵکی ئێراندا هەیە

پێش نوێژی هەینی کامیاران وتی: موحەڕەم و ڕێوڕەسمی ئەربەعین ڕیشەی لە بیر و بڕوای خەڵکی ئێراندا هەیە و ئێستا میوانداری زیارەتکارانی ئەربەعین بووەتە نەسیبی خەڵکی کوردستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا سەید موحسێن حسێنی ڕایگەیاند: لە وڵاتێک وەکوو ئێران کە پێتەختی تەشەیوعی جیهانە، کاری فەرهەنگی وەکوو ئەربەعین پێویست و زەروورییە.

پێش نوێژی هەینی کامیاران زیادی کرد: موحەڕەم و ڕێوڕەسمی ئەربەعین ڕیشەی لە بیر و بڕوای خەڵکی ئێراندا هەیە و بە لوتفی خودا میوانداری زیارەتکارانی ئەربەعین بووەتە نەسیبی خەڵکی کوردستان.

مامۆستا حسێنی وتیشی: خزمەت کردن بە زیارەتکارانی ئەربەعین باشترین ڕێگای بەرەڕوو بوونەوەی دوژمنان و پووچەڵ کردنەوەی بانگەشەی نەیارانە.

News ID 47151

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha