AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٣٠ ١٨:٢١

وەزیری کارەبای سووریا:

بوونی ئەمریکا لە سووریا بووەتە هۆی دروست بوونی قەیرانی وزە

بوونی ئەمریکا لە سووریا بووەتە هۆی دروست بوونی قەیرانی وزە

وەزیری کارەبای سووریا بە ئاماژە بە داگیرکاری سەربازانی ئەمریکی لە بەشێکی گەورە لە ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە جەختی کرد کە هەر ئەو بابەتە بووەتە هۆی دروست بوونی کێشەی زۆر لە بەشی وەبەرهێنانی کارەبا لە سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سوورە، غەسان زامل وەزیری کارەبای سووریا لە ڕایگەیاند: زاڵ بوونی ئەمریکا بە سەر بەشێکی گەورە لە ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، بووەتە هۆی دروست بوونی کێشەی زۆر بۆ خەڵکی ئەو وڵاتە و دۆخی وەبەرهێنانی کارەبا لە سووریا.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد:سیاسەتەکانی حکومەتی سووریا لەسەر دوو پێوەرە، یەکەم بووژانەوەی سیستەمی وەبەرهێنانی کارەبای وڵات و جێبەجێ کردنی هەڵمەتی چاک کردنەوەی ئەو سیستەمە و دووهەم زیاتر کردنەوەی سەرچاوەکانی وزە و کەڵکەورگرتن لە سەرچاوەگەلێک وەکوو با و هەتاو.

داگیرکارانی ئەمریکی جگە لە کۆنترۆڵی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی سووریا ، ئەو سەرچاوەگەلە لە سنوورە نایاساییەکانەوە دەگوازنەوە بۆ عێراق.

News ID 47034

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha