AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ١٦ ١١:٠٣

وەزیری دەرەوەی ئێران:

ئێران و ئەمریکا دانوستانی ناڕاستەوخۆیان هەبووە

ئێران و ئەمریکا دانوستانی ناڕاستەوخۆیان هەبووە

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: گفتوگۆ و دانوستانێک کە بە هەوڵ و ناوبژیوانی یەکێتی ئەورووپا و ئاغەی بورل ئەنجام درا لەسەر گەڕانەوەی هەموو لایەنەکان و بەڵینی تەواو لە ڕێککەوتنی ناڤۆکییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی ئێران دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە ژاپۆن سەبارەت بە گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا وتی: گۆڕینەوەی زیندانییەکان بابەتێکی مرۆییە کە ئێمە لە ئەو بارەوەلە ساڵی ڕابردووەوە گفتوگۆی ناڕاستەوخۆمان لەگەڵ ئەمریکا هەبووە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان سەبارەت بە بەرنامەکانی سەفەر بۆ ژاپۆن وی: دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیران، وەزیری دەرەوە و تەندروستی، کار و خۆشبژێوی کۆمەڵایەتی لە بەرنامەکانمانە لە ئەو سەفەرەدا.

ناوبراو بە ئاماژە بە تۆمەتەکان سەبارەت بە بەکارهێنانی درۆنی ئێرانی لە شەڕی ئۆکراینا وتی: بەدڵنیاییەوە یەکێک لە بوارەکانی پێوەندی ئێمە لەگەڵ ڕووسیا هاوکاری بەرگری بووە بەڵام هیچکات بۆ بەکارهێنانی درۆن و چەکی ئێران لە شەڕی ئۆکراینا چەکمان نەداوەتە ڕووسیا. ئەو بابەتە دەزانین کە ڕووسیا بۆ خۆی یەکێک لە بەرهەمهێنەران و هەناردەکارانی گەورەی چەک لە جیهانە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: ئەمریکا و ڕۆژاوا ئەبێ تۆمەتە بێ بنەماکان لە دژی ئێران ڕابگرن . پێم وایە هەڵوێستی هاوبەشی تاران و تۆکیۆ لە بواری کێشە ی ئۆکراینا ڕاگیرانی شەڕ و داکۆکی لەسەر ئاشتییە.

News ID 46867

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha