بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساڵح موتڵه‌گ جێگری پێشووی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتوویەتی: "ئه‌م دۆخه‌ى ئێستاى هه‌رێم سه‌خته".
جەختیشی کردووە کە"هه‌ندێك حزبی كوردی بێ مه‌به‌ست بێت، یاخود به‌مه‌به‌ست دابه‌شبونی پارێزگاكانیان ده‌وێت، هه‌ندێك حزبی دیكه‌یش تاكڕهونو ئه‌وانی دیكه وه‌كو پاشكۆ ده‌بینن".
ساڵح موتڵه‌گ رایگەیاندووە "مانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش وه‌كو هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی گه‌وره بۆته‌وه".
ئاماژەشی داوە کە هه‌وڵی كرداری ناوچه‌یی بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان لە ئارارا نییە و، حزبه‌كان خۆیان هۆكارن، له‌لایه‌نی ئیقلیمیشه‌وه هاندان هه‌یه بۆ لاوازكردنی ههرێمو بردنی دۆخه‌كه‌یه به‌ئاقاری بهشبهشبونی پارێزگاكان.
Your Comment