AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٨ ١٥:٣٧

ڕێژەیەکی زۆر تەقەمەنی دۆزرایەوە؛

تێکشکاندنی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئیسرائیل لە ئێران زەنگ زڕانێکی تر

تێکشکاندنی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئیسرائیل لە ئێران زەنگ زڕانێکی تر

دۆزینەوەی گرووپە تیرۆریستی-زایۆنییەکان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە نیشانەی بەهێزی ئێران و ڕیسواییەکی دیکە بۆ ئیسرائیلە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوژمنانی ئێران لە کاتی شیوەن و تازیەباری خەڵک لە ڕۆژانی موحەڕەمدا ئارام دانینشتوون و بەدوای نائەمنی لە ئێرانن بەڵام هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکان ئەو مەترسیانەیان ناسیوەتەوە و پووچەڵیان کردووەتەوە.

ئیسرائیل بە ناردنی گرووپگەلێکی تیرۆریستی بۆ ئێران و بەلاڕێ بردنی ڕای گشتی لە پرس و کێشە ناوخۆییەکانی خۆی بەدوای ناسەقامگیر بوو.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکان دوو کەس لە سەردەستەی ئەو گرووپانە لە دانیمارک و هۆڵەندا نیشتەجێ بوون کە ئەو بابەتە بەدڵنیاییەوە لە ڕێگای دەزگای دیپلۆماسییەوە شوێنگیری دەکرێت.

وەزارەتی ئیتلاعات لە بەیاننامەیەکدا لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: ئەندامانی گرووپێکی بەربڵاوی تیرۆریستی کە دەیانەویست لە چەند پارێزگای تاران، کرمان، ئیسفەهان، کوردستان و مازەندەران هەولی خراپکارانە ئەنجام بدەن، لە ئەو پارێزگاگەلە ناسرانەوە و دەستگیرکران.

ئەندامانی ئەو گرووپە کە لەلایەن ناوەندە تیرۆریستییەکانی جێگیر لە هۆڵەندا و دانیمارک پێوەند دراون بە دەزگای سیخوڕی ئیسرائیلەوە و هەر لەلایەن ئەو ڕژێمەوە پاڵپشتی دارایی و تەیار کراون، بە تەمای ئەنجامی هەوڵی تیرۆریستی لە مانگی موحەڕەم لە ئوە چەند پارێزگا بوون. لە ئەو هەوڵانە کە مەبەستیان بوو ئەنجامی بدەن تەقینەوە لە مەزاری شەهید سولەیمانی و چەند ناوەندی کۆبوونەوەی خەڵک و دەکەڵی کارەبا و گاز و … بوو. ل ئەو کەسانە 43 بۆمب بە توانی ڕووخێنەری زۆر و توانای کۆنترۆڵ لە ڕێگای دووریش دۆزرایەوە و پووچەڵ کرایەوە.

دۆزینەوەی ڕێژەیەکی بەرچاوی جیهازاتی تەقەمەنی

بە گوێرەی ڕاگەیێنداوی وەزارەتی ئیتلاعات کە لە ڕۆژانی سەرەتایی گەلاوێژ بڵاو کرایەوە 43 بۆمبی گەورە و کۆنترۆڵ لە ڕێگای دوور، 20 بۆمب هاویشتنی دۆزرایەوە کە مەبەستیان بوو لە دژی هەیئەت و تەکیەکان بکاری بهێنن.

ئەمیر ڕەزا واعز ئاشتیانی لە گفتوگۆ لەگەل مێهر بە ئاماژە بە دەستگیر کرانی ئەندامانی تۆڕی بەربڵاوی تیرۆریستی-زایۆنی لە چەند پارێزگا وتی: سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان لە ڕاستیدا گیانفیدایانی ڕێگای ئاسایشی ئێرانن کە ئەبێ قەدریان بزانین. ئەوان بەردەوام لە هەوڵدان بۆ ئاسایشی گەلی ئێران.

عەلائەدین برووجێردی سەرۆکی پێشووی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی مەجلیس وتی: جۆرێک لەبەر یەک هەڵوەشانەوە بە ڕژێمی زایۆنیەوە دیارە بۆیە نتانیاهۆ دەیەوێت رای گشتی ناوخۆیی لەسەر ئەم ڕژێمە لابدات.

عەلائەدین برووجێردی سەرۆکی پێشووی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر بە ئاماژە بە تێکشکانی تیمە تیرۆریستییەکانی سەر بە رژێمی زایۆنی رایگەیاند: ئاشکرایە کە ئەمریکا و رژێمی زایۆنی وەک دوژمنی قەسەم خواردووی ئێران لە هیچ گورز وەشاندنێک لە ئەمنیەت و ئاسایشی ئێران درێخیان نییە.

برووجێردی جەختی کرد: ئەمریکا و رژێمی زایۆنی دەیانەوێت ئاسایش و ئەمنیەتی وڵات تێکبدەن ئەگەرچی هەوڵیان بێ ئەنجام بووە.

News ID 46784

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha