بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئامێنە غوڵام وەیسی ڕایگەیاند: کێبڕکێیەکانی کێشهەڵگری قارەمانێتی تازەلاوان و گەنجانی ئاسیا لە ڕۆژی 5 ی گەلاوێژەوە بە میوانداری هیند دەست پێدەکات.
شیاوی ئاماژەیە کە ئانیتا فەیزی لە گرووپی یەکەمی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کێشهەڵگری کە بریتین لە 9 وەرزشوان لە ئاستی تازەلاوان ڕۆژی دووشەممە ، دووهەمی گەلاوێژ بەرەو دێهلی کەوتەڕێ و کیژان مەقسوود لەگەڵ گرووپی دووهەمی هەڵبژاردەی نەتەوەیی و لە ئاستی تەمەنی گەنجانی دەچێتە ئەو کێبڕکێیانە.
Your Comment