AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٢٥ ١٤:٤٨

ئەسەد و سودانی لە دیمەشق کۆبوونەوە

ئەسەد و سودانی لە دیمەشق کۆبوونەوە

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا و سەرۆک وەزیری عێراق لە دیمەشق کۆبوونەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا سەردانێکی فەرمی بۆ کۆماری عەرەبی سوریا دەستپێکرد و لەلایەن بەشار ئەسەد، سەرۆکی ئەو وڵاتە پێشوازی لێکرا.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی گەیشتە دیمەشق لەلایەن بەشار ئەسەد، سەرۆک سوریا پێشوازی لێکرا و پەیوەندی دووقۆڵیەکانی نێوان عێراق و سوریا و پرسە جێگە گرنگەکانی نێوان بەغدا و دیمەشق تاوتوێ کران.

News ID 46628

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha