AP ١٤٠٤ گوڵان ١٥ ٠٧:٤٤

ئەنساروڵڵای یەمەن: ئیسرائیل دەخەینە ژێر گەمارۆی تەواوی ئاسمانییەوە

ئەنساروڵڵای یەمەن: ئیسرائیل دەخەینە ژێر گەمارۆی تەواوی ئاسمانییەوە

بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە گەمارۆی تەواوی ئاسمانی ئیسرائیل هەواڵی دا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەسیرە، دوای هێرشی سەرکەوتووانەی مووشەکی ئەنساروڵڵای یەمەن بۆ سەر ئیسرائیل و فڕۆکەخانەی بێن گۆرین لە تێلاڤیڤ، ترس و دڵەڕاوکێ سەرتاسەری ئەو ناوچەیەی داگیرتووە.

بەم پێیە، بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە درێژەی پاڵپشتی لە خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین و کردنە ئامانجی دوژمنی ئیسرائیلی بەهۆی کۆمەڵکوژی خەڵکی غەززە هەواڵی دا.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە کاردانەوە بە بڕیارەکەی دوژمنی ئیسرائیلی بۆ پەرەپێدان بە دەستدرێژییەکانی خۆی بۆ سەر غەززە، گەمارۆی ئاسمانی تەواو لەسەر ئەو ڕژێمە ڕادەگەیێنێت،

ئەو بەیاننامە زیادی دەکات: ئێمە بە کردنە ئامانجی فڕۆکەخانەکان، بەتایبەتی بێن گۆریون بۆ سەپاندنی ئەو گەمارۆیە هەوڵ دەدەین و داوا لە هەموو هێڵە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە ناوەرۆکی ئەو بەیاننامە لە چرکەی ڕاگەیاندن و بڵاو کردنەوەیی لەبەرچاو بگرن.

بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بە هۆشداریی بە ئەکتەرە نێودەوڵەتییەکان جەختی کرد: ئێمە داوا لە کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان دەکەین کە بۆ پاراستنی ئاسایشی فڕۆکە و موسافرەکانیان، سەرجەم گەشتەکانی خۆیان بۆ فڕۆکەخانەکانی دوژمن هەڵبوەشێننەوە.

ئەو بەیاننامە جەخت دەکات: یەمەن درێژەی هێرشەکانی دوژمن بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی وەکوو لوبنان و سووریا هەڵناکات.

News ID 54899

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha