بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوی رۆژی ١٤ی تەمووزدا دەڵێت: "سوپای تورکیا لە ١١ و ١٣ی تەمووزدا بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی قەدەغە، رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی زاپی بۆردومان کردووە. دەنگی تەقینەوەکە لە چەند کیلۆمەتریەوە بیسرابوو و کاریگەری تەقینەوەکە ناوچەیەکی فراوانی گرتووەتەوە".
باس لەوەشکراوە " نزیکەی دوو ساڵ و نیوە بە سەدان هەزار جار بۆردومانیان کردووە، هەموو جۆرە ماددەیەکی کیمیایی بەکارهێنراون، بۆمبی تێرمۆباریک بەکارهێنراون، بۆمبی فسفۆڕ هەڵدراون، لەم دواییەشدا بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی کە تەنیا لە لیستی ناتۆدا دەبینرێن و بە گڵۆپی سەوزی ناتۆ دەتوانرێت بەکاربهێنرێن، لە دژی هێزەکانمان لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بەکارهێنران."
میدیای پەکەکە دەشڵێت "هێرشەکانی سوپای تورکیا بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی، دوای کۆبوونەوەی ناتۆ زیادیان کردووە و ئەوەش مایەی سەرنجە."
Your Comment