AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٢١ ١٠:١١

بە ئامادەبوونی فیلمسازانی ناوخۆیی و دەرەکی؛

یەکەم فێستیڤاڵی فیلمی “زرێبار” لە مەریوان دەستی پێکرد

یەکەم فێستیڤاڵی فیلمی “زرێبار” لە مەریوان دەستی پێکرد

یەکەم فێستیڤاڵی نەتەوەیی فیلمی زرێبار بە ئامادەبوونی 75 فیلمسازی ناوخۆیی و دەرەکی لە شاری مەریوان دەستی پێکرد.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو فێستیڤاڵە لەسەر پێوەری خەسارە کۆمەڵایەتییەکان و ژینگە لە دوێنێ سێشەممەوە لە پارکی شانۆی مەریوان و بە بەشداری خەڵک و فیلمسازان دەستی پێکرد.

ڕەحمان هوشیاری سەرۆکی ئیدارەئ فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان ڕایگەیاند: بە گشتی 75 بەرهەمی کورتەفیلم و فیلمی بەڵگەیی نێردراوەتە نووسینگەی فێستیڤاڵەکە کە 70 بەرهەمی نوخۆیی و پێنج بەرهەمیش لە هەرێمی کوردستانەوە وەکوو میوان بەشدار کراون.

ناوبراو زیادی کرد: فیلمەکانی ئەو فێستیڤاڵە لە سێ شەودا لە پارکی شانۆی مەریوان بە شێوەی سەرئاوەڵا لە کاتژمێر 21 بۆ 24 بۆ بەردەنگەکان نمایش دەکرێت.

News ID 46582

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha