AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ١٨ ٠٩:٣٦

غەریب ئابادی:

پاڵپشتی لە تیرۆریستەکان،بکوژەکان و جەنایەتکارەکان ئەبێ ڕابگیردرێت

پاڵپشتی لە تیرۆریستەکان،بکوژەکان و جەنایەتکارەکان ئەبێ ڕابگیردرێت

سکرتێری ئەرکانی مافی مرۆڤی ئێران بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە کاردانەوە بە شەهادەتی دوو ئەسفەری ئێرانی لە زاهیدان لەلایەن تیرۆریستەکانەوە وتی: کاتی ئەوەیە کە بۆ ئەو قارەمانە شەهیدانە بەدوای جێبەجێ کردنی دادپەروەرییەوە بین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریب ئابادی جێگری کاروباری نێودەوڵەتی دەسەڵاتی داد و سکرتێری ئەرکانی مافی مرۆڤ بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە تویتەر نووسی: تیرۆریستەکان دوو ئەفسەری ئێرانیان لە زاهیدان شەهید کردووە، بەرگریکارانی مافی مرۆڤ ئێستا لە کوێن؟ بێدەنگیان مرۆڤ کەڕ دەکات.

ناوبراو زیادی کرد: کاتی ئەوەیە کە جودایی ئەوام ئاشكرا بکرێت و بۆ ئەو قارەمانە شەهیدانە بەدوای جێبەجێ کردنی دادپەروەرییەوە بین؛ پاڵپشتی لە تیرۆریستەکان، بکوژەکان و جەنایەتکارەکان ئەبێ ڕابگیردرێت.

News ID 46543

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha