بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر دانیا خەتیب، لە دامەزرێنەرانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئاستی و هاوکاری لە شرۆڤەیەکدا دۆخی سووریا کە لە گۆڤاری عەرەب نیوز بڵاو کراوەتەوە، لەسەر نەبوونی گەڵاڵەیەکی بەهێز بۆ کۆتایی هێنان بە دۆخی ئێستای سووریا جەختی کردووە. ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە بەشێک لە خاکی سووریا لە کۆنترۆڵی حکومەتی ناوەندی و بەشێکی لە کۆنترۆڵی تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا و بەشێکی لە کۆنترۆڵی کوردەکانە، ئەو دۆخەی هۆکارێکچارەسەر نەبوونی قەیرانی سووریا وەسف کردووە.
ئەو لێکۆڵەرە سێ سیناریۆی بۆ گۆڕینی دۆخی ئێستا لە سووریالەبەرچاو گرتووە کە دوو سیناریۆی ڕاستەوخۆ کوردەکان تێیدا ڕۆڵ دەگێڕن.
سیناریۆی یەکەم کە ڕێککەوتنی کورد و دیمەشقە و بە هاندانی ڕووسیا ئەنجام دەدرێت کە هەم وڵاتانی عەرەبی و هەم ئەمریکاش قبووڵی دەکەن. بەڵام دکتۆر خەیب پێی وایە کە ئەو ڕێککەوتنە هەرگیز ناکرێت چونکوو چەیندن ساڵە دانوستانەکان لە ئەو بارەوە هیچ ئەنجامێکیان نەبووە و دیمەشق ئامادە نییە هیچ خاڵیک بە کوردەکان بدات.
سیناریۆی دووهەم کە ڕێککەوتنی نێوان ئەردۆغان و بەشار ئەسەدە. بەڵام بە بڕوای ئەو لێکۆڵەرە ڕاستە کە ئەردۆغان پێش هەڵبژاردنەکان بانگەشەی ڕێککەوتن لە گەڵ بەشار ئەسەدی دەرکرد بەڵام ئێستا بە سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکان خۆ بێ نیاز بە ئەو ڕێککەوتنە دەبینێت و درێژە دەداتە سیاسەتی پێشووی خۆی لە ئەو وڵاتە.
سیناریۆی سێهەم کە ڕێککەوتنی نێوان کوردەکان و تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیایە. هەرچەندە حەو کارناسەش ئەو سیناریۆیە بە باشترین ڕێگا دەزانێت بەڵام بە ئاماژە بە ئەو بابەتە کە ئەردۆگان ئامادەی پێدانی هیچ جۆرە خاڵیک بە کوردەکان نییە، بەئەنجام گەییشتنی ئەو سیناریۆیەشی دژوار وەسف کردووە.
Your Comment