AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٥ ١١:٠٢

لێکدانەوەی هەواڵدەریی فەڕەنسا؛

کەشی هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان/ بێ هیوایی ؛ بێ متمانەیی

کەشی هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان/ بێ هیوایی ؛ بێ متمانەیی

هەواڵدەری فەرەنسا بە پێی گفتوگۆ لەگەڵ چەند هاووڵاتی خەرڵکی هەرێم کەشی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی وەسف کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەریی فەڕەنسا ڕایدەگەیێنێت کە لە ئەو گفتوگۆگەلەدا بۆی دەرکەوتوووە کە خەڵک دەیانەوێت هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێم بایکۆت بکەن کە ئەوە بۆ خۆی نیشاندەری بێ هیوایی لە چینی سیاسییە کە دەمێکە ئەو ناوچەیەیان کۆنترۆڵ کردووە.

هەروەها هاتووە کە هەولێر سەرەڕای بوونی تاوەری بەرز و درەوشاوە و ڕێگاوبانی مۆدێڕنی هاتوچۆ، چالاکان و ئۆپۆزیسیۆنەکان ئاماژە دەکەنە سەر کێشەگەلێک کە بە شێوەی بەرڵاو هەرێم و بەتواوەتی عێراقی داگرتووە بۆ نموونە گەندەڵی، سەرکوتی سیاسی و هاودەستی دەسەڵاتداران.

خەڵکی هەرێم ڕایانگەیاندووە کە چی دیکە متمانەیان نەماوە و بۆیە دەنگیش نادەین چونکوو دڵنیاین کە پەرلەمانتاران هیچ کارێکیان بۆ ناکەن و گرانی و هەڵاوسان پشتی خەڵکی شکاندووە.

بێ هیوایی

لە کۆی شەش ملیۆن کەسی دانیشتووی هەرێم، تەنیا 2.9 ملیۆن کەس بۆ دەنگدان لە چوار بازنەی هەڵبژاردنی ناویان تۆمار کردووە.

شوان فازڵ، شرۆڤەکاری سیاسی و لێکۆڵەری زانکۆی بۆستۆن کە دانیشتووی ئەمریکایە، دەڵێت کە بێ هیوایی گشتی لە سیاسەت خەریکە زیاد دەکات و خەڵک ماندوو بوون لە هاوڕێی کردنی دوو پارتی دەسەڵاتداری ئەو ناوچە.

ناوبراو بە ئاماژە بە بەرز بوونەوەی ئاستی بێکاری بەتایبەتی لەنێوان گەنجان و هەوڵیان بۆ کۆچ کردن بۆ ئەورووپا و خستە مەترسی گیانی خۆیان دەڵێت: دۆخی ژیانی خەڵک لە دە ساڵی ڕابردوو خراپتر لە ڕابردووە.

کێشەی نەوت

یەکێکی تر لە خەسارەکانی پارتی دەسەڵاتدار، هەڵپەساردنی هەناردەی نەوتە کە پێشتر لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە و بە بێ ڕەزامەندی بەغدا ئەنجام دەدرا و سەرچاوەیەکی گرینگ بۆ دابینی دارایی ئەو ناوچە بوو.

هەرێم زیاتر لە یەک ساڵە کە بەهۆی حوکمی دیوانی دادوەری نێودەوڵەتی لە قازانجی حکومەتی فیدراڵ، لە ئەو داهاتە بێبەش بووە.

News ID 52264

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha