بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش شەهیدبوونی یەحیا سینوار کۆمەڵێک ناو دەبیستین کە ئەگەری ئەوە هەیە ببنە جێگری ئەو فەرماندەی حەماس. کەسانێک کە ڕۆڵی کارایان هەیە لە دامەزرانی پێکهاتەی سیاسی و سەربازی حەماس و ئەگەری بوونە جێگری ئەویان هەیە بە گوێرەی خوارەوەن:
محەمەد زەیف:
زەیف یەکێکە لە بەرچاوترین کەسایەتییەکانی ژێر چاودێریی ڕژیمی زایۆنی و دامودەزگا سیخۆرییەکانی ڕژیم هەوڵێکی زۆری داوە بۆ شەهیدکردن و لەناوبردنی.
زەیف پلەیەکی بەرزی هەیە لە چالاکییە نهێنییەکانی حەماس و خاوەن تاکتیکگەلێکی سەربازیی تایبەتییە لە فەرماندەیی کەتیبەکانی شەهید عێزەدین قەسام و تۆکمەکردنی حەماس لەباری چەکەمەنییەوە.
مەروان عیسا:
مەریوان عیسا جێگری فەرماندەی گشتیی کەتیبەکانی عیزەدین قەسام و ئەندامی نووسینگەی سیاسی و سەربازیی حەماسە و یەکێکە لە بەرچاوترین کەسایەتییەکانی ژێر چاوەدێریی ڕژیمی زایۆنی و ڕۆڵێکی کارای بووە لە تۆکمەی سەربازیی حەماسدا.
خەلیل حەیە:
خەلیل حەیە جێگری یەحیا سەنوار و لە کەسایەتییە گرنگەکانی حەماسە و لەم دواییەدا بۆتە بەرپرسی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕژیمی زایۆنی بۆ ئاگربڕ و لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی بڕیاردان لەوبارەیە.
خالد مەشعەل:
خالد مەشعەل پێشتر لە ١٩٩٦ تا ٢٠١٧ سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماس بووە و لە ساڵی ٢٠٠٤ دوای شەهیدبوونی شێخ ئەحمەد یاسین بوو بە ڕێبەری ئەو بزووتنەوەیە. مەشعەل دوای داخرانی نووسینگەی حەماس لە عەمان لە لایەن ئۆردۆن چووتە قەتەر.
مەحموود زەهار:
زەهار لە کەسایەتییە بەرچاوەکانی حەماسە کە پێشتر چەندین جار لە لایەن ڕژیمی زایۆنی و تەنانەت ڕێکخراوی خۆسەری فەلەستین یەخسیر بووە و لە ساڵی ٢٠٠٥ دوای سەرکەوتنی حەماس لە هەڵبژاردنەکاندا بوو بە وەزیری دەرەوە.
محەمەد شەبانە:
محەمەد شەبانە ناسراو بە ئەبوو ئۆنس یەکێکە لە فەرماندە گرنگەکانی کەتیبەگەلی عێزەدین قەسام و هاوکات فەرماندەی کەتیبەی ڕەفەح لە باشووری غەزەیە و یەکێکە لە کەسایەتییە کاراکان لە پەرەدان بە تۆڕی تۆنێلیی حەماس.
ڕووحی مشتەهی:
ڕووحی مشتەهی لە کەسانی نزیک بە یەحیا سەنوار و لە فەرماندەکانی حەماسە و ڕۆڵێکی گرنگی بووە لە دامەزرانی یەکەمین سیستەمی ئەمنی حەماس لە کۆتاییەکانی دەیەی ٨٠ یە و هاوکات بەرپرسی ناسینەوەی سیخۆرانی ڕژیمی زایۆنی لە فەلەستینە. ڕووحی دوای چەندین ساڵ زیندانی لە ڕژیمی زایۆنیدا لە ساڵی ٢٠١١ لەگەڵ گەلعاد شالیت ئاڵوگۆڕی پێکرا.
محەمەد سەنوار:
محەمەد برای یەحیا سەنوار و لە کۆنترین و بەرچاوترین فەرماندەکانی کەتیبەگەلی عێزەدین قەسامە و لە ساڵی ١٩٩١ تەڤلی بزووتنەوەی حەماس بووە و لە ئەندامانی سەرەکیی بنکەی ناوەندی حەماس بە ئەژمار دێت.
محەمەد لە ٢٠٠٦دا ئۆپەراسیۆنێکی دژی زایۆنییەکان لە ڕێڕەوگەی کەرەم ئەبوو سالم ئەنجام دا و یەخسیرانی ئەو ئۆپەراسیۆنە پاش ٥ ساڵ لەگەڵ هەزاران فەلەستینی زیندانی زایۆنی و لەوان یەحیای برای ئاڵوگۆڕیان پێ کرا.
Your Comment