AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٨ ٠٢:٤٧

نۆێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان:

ئێران بێ گومان وڵامی هێرشەکەی ئیسڕائیل دەداتەوە

ئێران بێ گومان وڵامی هێرشەکەی ئیسڕائیل دەداتەوە

نۆێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە وڵامدانەوەی ئێران بە هێرشەکەی ئیسڕائیل بێ گومان ئەنجام دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ئیرڤانی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش تایبەت بە لێکدانەوەی هێرشەکەی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران وتی:پشتیوانی بێ مەرجی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕژێمی ئیسرائیل، لەگەڵ ڕێگریکردن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش وەک ئەندامێکی هەمیشەیی، وایکردووە ئەم ڕژێمە زیاتر بێڕێزی بکات.

وتیشی: دەستدرێژیی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دیارە و زۆر ئاشکرایە. ئەم هێرشە بەشێکە لە شێوازێکی فراوانتر و بەردەوامی دەستدرێژی و بێ سزا کە ڕژێمی ئیسرائیل بەردەوام لێی و لە ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە، بەتایبەتی لە ڕێگەی دەستدرێژی بەردەوام و پاکتاوی نەتەوەیی و تاوانەکانی جەنگ دژی گەلی فەلەستین و لوبنان.

ئیرڤانی جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە بە توندترین شێوە دەستدرێژییەکانی ڕژێمی ئیسرائیل شەرمەزار دەکەین. کردەوەی دوژمنکارانەی ڕژێمی ئیسرائیل پێشێلکارییەکی ڕوون و مەترسیدارە بۆ یاسا نێودەوڵەتییەکان و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەتایبەتی بنەمای سەروەری و یەکپارچەیی خاک و قەدەغەکردنی هەڕەشە یان بەکارهێنانی هێز لە دژی سەروەری وڵاتان.

ئەوەشی وت کە بەرپرسیارێتی ئەم سەرکێشیە مەترسیدارە بە تەواوەتی لە ئەستۆی ڕژێمی ئیسرائیل و بەتایبەتی لەسەر شانی ئەو کەسانەیە کە پشتیوانی لێدەکەن- سەرەکیترینیان ئەمریکایە، کە وەک پاڵپشتی سەرەکی و هەمیشەیی ڕژێمی ئیسرائیل لە ئەنجامدانی ئەم تاوانە قێزەونانەدا هەڵسوکەوت دەکات.

News ID 52470

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha