حەسەن هانیزادە شرۆڤەکار و کارناسی پرسە سیاسییەکان لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر ڕایگەیاند: هێرشی ئاسمانی ڕژیمی زایۆنی بە کەڵکوەرگرتن لە دەیان فرۆکەی سەروومۆدێرنی ئێف ٣٥، شکستێکی مێژوویی لە هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی بوو.
ناوبراو بە ئاماژە بە پاگەندەی چەندین حەوتەیی ڕژیمی زایۆنی بۆ کردنە ئامانجی دامەزراوە ئەتۆمی و پاڵاوگە و تەرمیناڵە نەوتییەکانی ئێران، وتیشی: کاردانەوەی خێرای پەدافەندی ئاسمانی ئێران و هەڵاتنی ناچارەکی فرۆکەی زایۆنییەکان و ناکارامەبوونی هێرشەکانیان بۆ سەر تاران و چەند پارێزگای تر، بووە هۆی تۆمارکرانی شکستێکی گەورەی هێزی ئاسمانی زایۆنی لە مێژوودا.
هانیزادە هەروەها هەنگاوە دیپلۆماسییەکانی ئێران و هاوڕایی وڵاتانی ناوچە بۆ ئیدانەکردنی ئەم هێرشە دەستدرێژکارانەیەی بیر هێنایەوە و ڕایگەیاند: ئێران لە بەرامبەر دەستدرێژکاریی زایۆنییەکان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵا تۆمار دەکا و لە کات و شوێنی گونجاوی خۆیدا، وەڵامێکی توندتر بەو هێرشانە دەداتەوە.
ئەم شرۆڤەکاری سیاسییە ڕژیمی زایۆنیی دۆڕاوی بوارگەلی مەیدانی زانی و ڕاشیگەیاند: زایۆنییەکان لە چ لە مەیدانی غەزە و چ لە هێرش بۆ سەر ئێران شکستیان هێنا و بە دۆڕان و شکستی خۆیان بۆتە مایەی گاڵتەی ڕەوتە جیهانییەکان.
Your Comment