AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٧ ٠٩:٥٢

ڕێورەسمی پێشوازی کردنی بەرێوەچوو؛

کۆپاپۆڕی 90ی ئەرتەشی ئێران دوای 84 ڕۆژ دەریاوانی گەڕایەوە

کۆپاپۆڕی 90ی ئەرتەشی ئێران دوای 84 ڕۆژ  دەریاوانی گەڕایەوە

کۆپاپۆڕی 90 ی هێزی ئەرتەشی ئێران دوای 84 ڕۆژ دەریاوانی لە کەنداوی عەدەن، دەریای سووری و سکۆرت و پشتیوانی لە یەکینە سەرئاوگەڕە بازرگانییەکان گەڕایەوە ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی پێشوازی لە فەرمانبەرانی کۆپاپۆڕی 90 ی هێزی دەریایی ئەرتەش کە دوای 84 ڕۆژ دەریاوانی گەڕانەوە ئێران ، بەئامادە بوونی بابەک بەلووچ جێگری هاوئاهەنگ کەری ئەو هێزە، دەریاوان دووهەم جەلیل موقەدەم جێگری بڕیارگەری هێزی باشوور و چەند بەپەرسی دیکە لە بەندەر عەباس بەڕێوە چوو.

دەریاوان بابەک بەلووچ لە ئەو ڕێوڕەسمەدا بە جەخت لەسەر هێزی ئێستا و ڕۆڵی دیاری کەری هێزی دەریایی لە پاراستنی هەمو لایەنەی بەرژەونەدی نەتەوەیی وتی: لە درێژەی دابینی ئاسایشی دەریایی و پاراستن و پارێزەری لە هێزی بازرگانی، هێزی دەریایی ئەرتەش بە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی بەردەوامی دەریاوانی هەوڵی بێ بڕانەوە دەدات.

هەروەها وتیشی: دەریا و دەریاوانی بە گەمارۆ و کێشەکان بۆ ئێمە سنووردار نابێتەوە و مێژوو ئەوە دەسەلمێنێت.

News ID 46408

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha