AP ١٤٠٢ جۆزەردان ٢١ ٠٩:١٧

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران:

پیتاندن لە ئاستی باڵا بۆ لابردنی گەمارۆکانە

پیتاندن لە ئاستی باڵا بۆ لابردنی گەمارۆکانە

محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتی پیتاندن لە ئاستی باڵا بۆ ئەوەیە کە گەمارۆکان هەڵبوەشێنەوە، ئامانجی یاسادانەریش هەر ئەوە بووە کە هەوڵی ستراتیژیک بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان بدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی سەبارەت بە پیتاندنی 60 لەسەدی کە بە گوێرەی یاسا هەوڵی ستراتیژیک ئەنجام دەدرێت، زیادی کرد: پیتاندنی 60 لەسەدی ئۆرانیۆممان بە پێی ئەرکێک کە یاسای هەنگاوی ستراتیژیک لە ئەستۆمان داینابوو، ئەنجام دا. ئاڵبەت ئەو ئاستە لە پیتاندن بۆ بەکارهێنانی جۆراوجۆر لەوانەی بەرهەمهێنانی مادەی سەرەتایی ڕادیۆ دەرمان و … بەکار دەهێنێرت.

ئەوان هەر داکۆکی دەکەن کە ئێران بەدوای ئامانجی سەربازییە، بەڵام ئامانجی سەرەکی ئێمە جێبەجێ کردنی یاسای هەنگاوی ستراتیژیکە و ئامانجی ئەو یاسایەش ڕازی کردن یان هاندانی لایەنی بەرانبەر بۆ کەم کردنەوەی گەمارۆکانە.

News ID 46234

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha