AP ١٤٠٢ جۆزەردان ٣ ٠٩:٣٧

فەیسەڵ مێقداد:

خەڵکی سووریا بۆ داهاتووی وڵاتەکەیان بڕیار دەدەن/ بڕیارنامەی 2254 جێبەجێ دەکەین

خەڵکی سووریا بۆ داهاتووی وڵاتەکەیان بڕیار  دەدەن/ بڕیارنامەی 2254 جێبەجێ دەکەین

فەیسەل مێقداد وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ یەکەم جار ڕایگەیاند کە حکومەتی دیمەشق ئامادەی جێبەجێ کردنی بڕیارنامەی 2254 ی نەتەوەیەکگرتووەکان بە پێی بەرژەوەندییەکانی سووریایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەیسەل مێقداد وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ یەکەم جار ڕایگەیاند کە حکومەتی دیمەشق ئامادەی جێبەجێ کردنی بڕیارنامەی 2254 ی نەتەوەیەکگرتووەکان بە پێی بەرژەوەندییەکانی سووریایە.

بە پێ نووسراوی ئاژانسی هەواڵی هاوار، بڕیارنامەی 2254 ی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕێکەوتی 18 ی دیسەمبەری 2015 دەرکرا و لە ئەو بڕیارنامە هاتووە کە ئەبێ خەڵکی سووریا بۆ داهاتووی وڵاتەکەیان بڕیار بدەن و هەروەها ئەو بڕیارنامە خوازیاری پێکهێنانی حکومەتی کاتی، بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنەکان بە چاوەدێری نێودەوڵەتی و ڕاگیرانی هێرشەکان لە دژی هاووڵاتیانی سڤیل بووە.

فەیسەل مێقداد ئێستا لە ئامادەیی حکومەتەکەی بۆ جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارنامەیە هەواڵی داوە و هەوڵ دەدات تا ڕیگاچارەیەکی سیاسی پێک بهێنێت تا کۆتایی بهێنێت بە تیرۆریزم و گەمارۆکانی ڕۆژاوا لە دژی سووریا.

News ID 46078

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha