بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پێگهی ههواڵنێری ماڵی کتێبی کوردی؛کتێبە شێعری «پاڕانۆیا» لە نووسینی محەمەد کەریمی لە لایەن چاپەمەنی گوتار و لە (۵۳) لاپەڕەدا کەوتە بەردەستی خوێنەران و رەوانەی بازاڕی کتێب کرا.
ئەم کتێبە پێکهاتووە لە یەک شێعری درێژ بە ناو «پارانۆیا» و گێڕەوەی ئەزموونی ئەدەبی چەند ساڵی شاعیرە و دەبێتە دووەم کتێبە شیعری چاپکراوی ئەم شاعیرە لە ماوەی ۱۰ ساڵی پێشوودا.
«پارانۆیا» وانواندنی ئینسانی دەردمەندی هاوچەرخە، کە بە هۆی دۆخی ئاڵۆز و پڕ لە کێشە و پارادۆکسی ژیانی مودێڕنەوە تووشی تێکچوونی زەینی و دەروونی دەبێ و هاوکات چەشنێک لە ژیانی پارانۆئیدی دەژی، بەمەوە شاعیر هەوڵیداوە فۆرمێکی شکستخواردووی گێڕانەوەی پچڕ پچڕ و فەزاگەلی کاتکراو، کاراکتەری چەند شەخسییەتی بە زمانی پارۆدی و زمانێک کە جیاواز لە بەکار هێنانی تەکنیکی جوانیناسانە، (هاوکات لە فۆرمێکی گێڕانەویی پچڕ پچڕ و شکستخواردووش پەیڕەوی دەکا ) لە دەقدا تەجرەبە بکات..
Your Comment