AP ١٤٠٢ گوڵان ٢٩ ١٥:٠٠

مێدیا نێودەوڵەتییەکان شرۆڤەی دەکەن؛

ڕۆڵی کورد لە خولی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی تورکیا چۆن دەبێت

ڕۆڵی کورد لە خولی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی تورکیا چۆن دەبێت

مێدیا نێودەوڵەتییەکان پێیان وایە لە خولی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، ئەوە ناسیۆناڵیستە توندڕەوەکانی تورکیان کە براوەی هەڵبژاردنەکانن نەک کوردەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بۆ خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکان هەموو مێدیا و کۆڕە سیاسییەکان پێیان وابوو کە ئەوە کوردەکانن کە ڕۆڵی دیاری کەریان دەبێت بەڵام ئەو پاڵپشتییەی کورد لە قلیچدار ئۆغلوو نەیتوانی ببێتە هۆی سەرکەوتنی ئۆپۆزیسیۆن.

ڕاپۆرت و شرۆڤەکان پێیان وایە لە ئێستادا و بۆ خولی دووهەمی هەڵبژاردنەکان ئەوە سینان ئۆغان بەربژێری نەتەوەگەرای تورکیایە کە بە پێنج لەسەدی دەنگەکانەوە ڕۆڵی دیاری کەری دەبێت.

ڕۆیتێرز و ئەلجەزیرە و هەندێک ناوەندی مێدیایی دیکە بە ئاماژە بە مەرجی ئۆغان بۆ دوور کردنەوەی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان لە ساحەی سیاسی تورکیا، پێیان وایە ئەم جارە نەک کوردەکان بەڵکوو لایەنگرەکانی ئۆغانن کە براوەی هەڵبژاردنەکانی ئەم خولەی سەرۆک کۆماری دیاری دەکەن.

News ID 46031

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha