بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا بە چوونی ئەردۆغان و کەمال قلێچدار ئۆغڵوو بۆ خولی دووهەم، چووەتە نیو قۆناغێکی نوێیەوە.
هەواڵدەری ڕۆیتێرز بە پێی بەدەست هێنانی 49 لەسەدی دەنگەکان لە لایەن ئەردۆغانەوە و لە پێشەوە بوونی لە قلیچدار ئۆغڵوو، ئەگەری دووبارە هەڵبژاردنەوەی ناوبراوی دوور لە چاوەڕوانی وەسف نەکردووە.
ئەو هەواڵدەرییە سەرکەوتنی ئەردۆغان لە خولی دووهەمی لە زیانی کوردەکان وەسف کردووە چونکوو ئەردۆغان لە چەند ساڵی دواییدا، وێڕای چڕ کردنەوەی سەرکوتی کوردەکان، هێزی سەربازیی بردووەتە هەرێمی کوردستان و بەشگەلێک لە کوردستانی سووریاشی داگیر کردووە.
ڕۆیتێرز بە ئاماژە بە ئەوەی کە حکومەتی ئەردۆغان بەرەوڕووی قەیرانی ئابووری بووەتەوە، پێی وایە کە ئەو ناتوانێت سیاسەتە ئاڵۆزکەرەکانی خۆی درێژە بدات و لە دوو ساڵ پێشەوە سیاسەتی ئاشطی لەگەڵ ئمارات و عەرەبستانی دەست پێکردووە و بەتەمای پێوەندی لەگەڵ سووریاشە.
بەڵام ئەو هەواڵدەرییە هۆشداریی داوە کە نابێت چاوەڕوان بین ئەردۆغان لە ئەگەری دووبارە هەڵبژاردنەوەی ئاوەها سیاسەتێک هەمبەر کوردەکان بگرێتە بەر.
کوردەکانی سووریا و عێڕاق پێیان وایە کە ئەردۆگان لە ئەگەری هەڵبژاردنەوەیدا درێژە دەداتە ڕوانینی ئەمنیەتی بە کوردەکان و چڕ کردنەوەی هێرشەکان لە دژی کوردەکان
Your Comment