بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، ماڵپەڕی دامەزراوەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ئەگەری ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی تورکیا و کاریگەریی لەسەر داهاتووی ئابووری تورکیا باسی کردووە.ئەلمیادین بە وتنی ئەوەی کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هۆکاری سەرەکی شێوەی دروست بوونی داهاتووی ئابووری تورکیایە، زیادی کرد: کاردانەوەی بوروکراسی حکومی و وڵاتانی بیانیش دیاری کەر دەبن.
لە ئەو بارەوە ئەو ماڵپەڕە ئەگەری 6 سیناریۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا پێش بینی کردووە کە هەر کامەیان بە شێوەی جیاواز لەسەر ئابوور و بەرچاوگەی چاکسازی تورکیا کاریگەریان دەبیت. لە خوارەوە ئەو ئەگەرانە لێک دەدرێتەوە.
سیناریۆی یەکەم
کەمال قلیچدار ئۆغڵوو لە خولی یەکەمدا سەردەکەوێت و هاوپەیمانێتی ناوبراو لەگەڵ هاوپەیمانی گەلانی دیمۆکراتیک بە گشتی 360 تا 400 کورسی بەدەست دەهێنن.
دوای ئەوە، گۆڕانی خێرا لە بەڕێوەبەرایەتی باڵای ناوەندە گەورە ئابوورییەکان دروست دەبێت و ڕاگرتنی هەڵاوسان دەبێتە ئەرکی سەرەکی بانکی ناوەندی تورکیا و پەرلەمان پاڵپشتی جیدی لە لێکۆڵینەوە سەبارەت بە گەندەڵی دەکات.
سیناریۆی دووهەم
سەرکەوتنی قڵیچدار ئۆغڵوو لە خولی یەکەم یان دووهەم و هاوپەیمانی ناوبراو لەگەڵ هاوپەیمانی بە ڕێبەری گەلانی دیمپکراتیک بە گشتی 300 بۆ 360 نوێنەر بەدەست دەهێنێت.
گۆڕانکاری خێرا بەڵام نەک زۆر لە بەڕێوەبەرایەتی باڵای ناوەندە ئابوورییەکان ڕوو دەدات. ئامانجدانەری هەڵاوسان لە یەکمایەتی دەبێت.
سیناریۆی سێهەم
سرەکەوتنی قڵیچدار ئۆغڵوو لە خولی دووهەم و هاوپەیمانێتی لەگەڵ هاوپەیمانی دیمۆکراتیکی گەلان بە کەمیر لە 300 نوێنەرەوە.
سەرمایەدانەران و کۆمەڵگا سەبارەت بە ئەگەری کاری هاوئاهەنگی حکومەت بۆ زیاتر لە چەند ساڵ گومانیان دەبێت.دەرفەتی کەمتر بۆ چاکسازی دەستوور یان جێبەجێ کردنی چاکسازی مامناوەند هەیە.
ئەرکی سەرەکی حکومەتی نوێ و لە ئەنجامدا ناوەندە ئابوورییەکان، مسۆگەر کردنی سەرکەوتن لە هەڵبژاردنە خۆجەییەکانی 2024 بۆ درێژەی کۆنترۆڵی دەسەڵات دەبێت.
سیناریۆی چوارەم
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە خولی یەکەمدا سەردەکەوێت و هاوپەیمانی ناوبراو بە گشتی 300 بۆ 360 کورسی بەدەست دەهێنێت.
ئەردۆغان پاڵپشتی بەهێز بۆ سیاسەتەکانی خۆی وەردەگرێت و سیاسەتی نرخی خواری بەهرەی کەم درێژە دەدات .
لەوانەتە بەبۆنەی وەرگرتنی قەرز لە سندوقی نێودەوڵەتی دراو، لە ڕۆژاوا و بەتایبەتی ئەمریکا نزیک ببێتەوە و ئەگەریش لە ئەوەدا سەرنەکەوێت لە بواری سیاسەتی دەرەوەدا گۆڕانکاری توندتر و قایمتر دروست دەکات.
سیناریۆی پێنجەم
ئەردۆغان لە خولی دووهەم سەردەکەوێت و هاوپەیمانی ناوبراو بە کەمتر لە 300 نوێنەر لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیش سەردەکەوێت.
بە پێی بەڵێنی ئەردۆغان بۆ پاراستنی سیاسەتی ئێستای ئابوور، داواکاری بۆ دراو بەرز دەبێتەوە و ئەوە دەبێتە هۆی شۆکێکی گەورەی دراوی.
قەیرانی ئابووری کە دەمێکە چاوەڕوانی دەکرا، خۆی لە وەستانی ئابووری قووڵ دەردەخات.
سیناریۆی شەشەم
تەواو نەبوونی هەڵبژاردنەکان و مانەوەی ئەردۆغان لەسەر دەسەڵات. بەهۆی ڕووداو و ئەو ئاژاوانەی کە پێش، هاوکات و دوای خولی دووهەمی هەڵبژاردنەکان دێتە ئاراوە، هیچ بەربژێرێک سەرناکەوێت و ئەردۆغان سەرۆک کۆمار دەمێنێتەوە.
لە ئەو ئەگەرەدا ناسەقامگیری دارایی، کەم بوونەوەی زۆری بەرهەمهێنان و هاژاری بەربڵاو دەتوانێت ببێتە هۆی سەرهەڵدانی بەربڵاوی خۆپیشاندان.
Your Comment