AP ١٤٠٢ گوڵان ٢٢ ١٢:٠٢

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

ئەمریکای گەورەترین فرۆشیاری چەک وچۆڵ بووەتە لایەنگری ئاشتی؟!

ئەمریکای گەورەترین فرۆشیاری چەک وچۆڵ بووەتە لایەنگری ئاشتی؟!

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا کە دوای شەڕی سارد گەورەترین فرۆشیاری چەک وچۆڵە چۆن بووەتە لایەنگری ئاشتی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتر نووسی: ڕای گشتی جیهان بڕیار بدەن؛ ئەمریکا پارێزەری دیمۆکراسی و ئاشتی جیهانە؟!

بە گوێرەی لێکدانەوەی ئینترسپێت:

ئەریکا دوای کۆتایی هاتنی شەڕی سارد تا ئێستا، گەورەترین فرۆشیاری چەک لە جیهانە؛

نزیک بە 40 لە سەدی هەموو چەکە هەناردە کراوەکانی جیهان لە یەک ساڵدا هی ئەمریکابووە.

لە ساڵی 2022 ئەمریکا چەکی ناردۆتە 142 وڵات و ناوچە.

لە یەکەم ساڵی دارایی دەوڵەتی بایدن، 206 میلیارد دۆلار چەک فرۆشراوە.

چەکی ناردۆتە 48 وڵاتی ناسراو بە وڵاتانی دیکتاتۆر.

دروشم: بایەخە دیمۆکراتیکەکان!

هەناردە: چەکەکان بۆ شەڕ، کوشتوبڕ و سەرکوت.

News ID 45969

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha