AP ١٤٠٢ گوڵان ٢٠ ١٤:٢٧

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند:

ئامادەیی ئێران بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی تورکیا و سووریا

 ئامادەیی ئێران بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی تورکیا و سووریا

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیداری هاوتای سووریایی خۆی جەختی کرد: تاران ئامادەیە کار بکات لە پێناو ئاسایی بوونەوەی پەبوەندی تورکیا و سووریا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە مسکۆ لە گەڵ فەیسەل مێقداد وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە.

لەو دیدارەدا دوایین گۆرانکارییەکانی ناوچەکە و وڵاتی سووریا تاوتوێ کرا.

ئەمیر عەبدوڵاهیان ئاماژەی بڕیاری کۆمکاری عەرەب بۆ قبووڵ کردنەوەی سووریا لەم کۆمکارە دا و ڕەوتی سیاسی چارەسەریی پرسەکانی نێوان تورکیا و سووریای باش وەسف کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها جەختی کرد کە تاران ئامادەیە یارمەتی بدات و کار بکات لە پێناو ئاسایی بوونەوەی پەبوەندی تورکیا و سووریا.

News ID 45951

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha