AP ١٤٠٢ گوڵان ١٩ ٠٩:٢٢

ئەمیر سەعید ئیرەوانی:

خەڵکی ئێران ڕۆڵی وڵاتانی ڕۆژاوایی لە هێرشە کیمیاییەکان لەبیر ناکەن

خەڵکی ئێران ڕۆڵی وڵاتانی ڕۆژاوایی لە هێرشە کیمیاییەکان لەبیر ناکەن

نوێنەری خەڵکی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: خەڵکی ئێران هەرگیز ڕۆڵێک کە وڵاتانی ڕۆژاوایی لە یارمەتیدان بەڕژێمەی سەددام لە بەکارهێنانی سیستەماتیکی چەکە کیمیاییەکان کە دژی ئێران گێڕایان لەبیر ناکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێزی و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە دۆسیەی کیمیایی سووریا زیادی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو قوربانی سەرەکی چەکە کیمیاییەکان، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن هەر کەسێکەوە لە هەر شوێنێک و لەهەر دۆخێکدا بەتوندی ئیدانە دەکات.بەکارهێنانی چەکی کیمیایی جەنایەت لە دژی مرۆڤایەتی و پێشێل کرانی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

نوێنەری خەڵکی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: خەڵکی ئێران هەرگیز ڕۆڵێک کە وڵاتانی ڕۆژاوایی لە یارمەتیدان بەڕژێمەی سەددام لە بەکارهێنانی سیستەماتیکی چەکە کیمیاییەکان کە دژی ئێران گێڕایان لەبیر ناکەن.

ئیرەوانی درێژەی دا: سووریا پابەندی بەڵێنەکانی خۆی بە پێی کۆنوانسیۆن بووە و درێژە دەداتە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی.

News ID 45937

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha