AP ١٤٠٢ گوڵان ١٨ ٠٨:٤١

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند:

هەواڵی هاک کرانی سێرڤێرەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بێ بنەمایە

هەواڵی هاک کرانی سێرڤێرەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بێ بنەمایە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە پاگەندەکانی هەندێ میدیا و راگەیاندن سەبارەت بە هاک کرانی سێرڤێرەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بێ بنەمایە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند کە پاگەندەی میدیایی بڵاو کراوە سەبارەت بە دەستپێگەیشتنی هاک کران بە بەڵگە و زانیارییەکان و هاکی سێروێر و سیستەمەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوورە لە ڕاستیەوە.

کەنعانی زیادی کرد: هەموو سیستەمەکانی خزمەتگوزاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران چالاکە و خەریکی کارن.

وتیشی: تەنیا ماڵپەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوە هێرشی هاککری کرابووە سەر کە دەسبەجێ کێشەکانی چارەسەر کرا.

News ID 45928

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha