AP ١٤٠٢ گوڵان ١٤ ١٢:٤٧

مرال ئاکشنر:

حکومەتی تورکیا کەسێکی لەلایەن دەسەڵاتی دادەوە ناردووەتە دیداری ئۆجالان

حکومەتی تورکیا کەسێکی لەلایەن دەسەڵاتی دادەوە ناردووەتە دیداری ئۆجالان

ئاکشنر ڕێبەری پارتی باش ناردنی کەسێک لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکەی پشت ڕاست کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مرال ئاکشنر ڕێبەری پارتی باش یەکێک لە پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانی تورکیا لە لێدوانێکدا پاگەندەی کرد یەکێک لە بروکراتەکانی دەسەڵاتی دادی تورکیا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە لەلایەن دەوڵەتەوە چووەتە ئیمرالی.

ئاکشنر لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی هەواڵ تورک وتی کە کەسێک لە ئەندامانی باڵای دەسەلاتی دادی تورکیا بە گۆڕینی ناو چووەتە دیداری ئۆجالان. ناوبراو ناوی خۆی گۆڕیوە تا نەناسرێتەوە.

ئاکشنر ئەو هەوڵەی شەرمهێنەر وەسف کرد و وتی: ئەگەر ئەو کەسە سیاسەتوانێک بوایە بەدڵنیاییەوە شوناسیم ئاشکرا دەکرد بەڵام ئەوە بەرپرسێکی دادوەری وڵاتە.

News ID 45891

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha