بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەمید ڕەزا حاجی بابایی جێگری سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران هاوپەیوەند بە قسەکانی ڕێبەری ئێران لە دیداری دوێنێ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران ڕایگەیاند: بێعسەت تەنیا بۆ موسڵمانان نییە و بۆ کافرەکانیشە. پرسیار دەکەن کە پرسی غەززە چ پێوەندییەکی بە ئێمەوە هەیە. ئەبێ بیر لە ئێران بکەینەوە. وەڵام ئەوەیە کە ئەمڕؤ هیچ وڵاتێک بە مانەوە لە وڵاتی خۆی ناتوانێت ئاسایشی خەڵکەکەی دابین بکات.
ناوبراو درێژەی دا: قسەی ئێمە ئەوەیە کە ئەگەر دەمانەوێت ئاسایشی وڵاتی خۆمان دابین بکەین، ئەبێ ئەو ئاسایشە لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران سەقامگیر بکەینەوە.
حاجی بابایی وتیشی:ئێمە لەگەڵ ئەمریکا و هیچ جێگایەکی دیکە دوژمنایەتیمان نییە. فەلسەفەی بێعسەت ئەوەیە کە ڕاست و لەسەر بنەمای مرۆڤایەتی بێت. ئەمریکا ئەوەی قبووڵ نییە.
وتیشی: ئێمە لە جیهاندا بەدوای ژیانێکی باشترەوە دەگەڕێین و گەییشتووینەتە ئەو باوەڕە کە ئەوە بە بێ شەڕ بەدی نایەت. ئێمە شەڕ دەکەین بۆ ژیانێکی باشتر.
جێگری سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتیشی: ئێمە لەسەر دانوستانین و دانوستان دەکەین بەڵام دانوستان واتا دوو کەس لەگەڵ یەکتر و بە شێوەی دادپەروەرانە گفتوگۆ بکەن.
Your Comment