AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٠ ١٦:٥٠

قاڵیباف: بازاڕچە سنوورییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ گەشەپێدەدەین

قاڵیباف:  بازاڕچە سنوورییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ گەشەپێدەدەین

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بە وتنی ئەوەی کە بەدوای گەشەپێدانی بازاڕچە سنوورییەکانین ، وتی: ئاڵبەت نابێت دامودەزگا دەوڵەتی و ناوەند نشینەکان لە باتی سنوورنشینەکان لە ئەو بازاڕچەگەلە سوود ببەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف لە کۆبوونەوە لەگەڵ زانایانی ئەهلی سوننە وتی: جێژنی پیرۆزی بەپێغەمبەربوونی حەزرەتی محەمەدە. جێژنێک کە لە ڕاستیدا دادپەروەری بۆ مرۆڤایەتی تا هەتاهەتایە هێناوە.

قاڵیباف درێژەی دا: پرسی بازاڕچە سنوورییەکان یەکێک لە بابەتە جیدی و بنەڕەتییەکانە، ڕوانگەی دەوڵەت و مەجلیس سەرەنجدان بە بازاڕچە سنوورییەکانە کەواتە بەدوای گەشەپێدان بە بازاڕچە سنوورییەکانین.

سەرۆکی مەجلسی شۆرای ئیسلامی زیادی کرد: لەم نێوانەدا کێشەیەک کە هەیە ئەوەیە کە هەندێک جار کەسەکان لە تاران و دامودەزگا دەولەتییەکان لە ئەو بازاڕچەگەلە سوود دەبەن و سنوورنشینەکان بەهرەی لێنابەن یان ئەوەی کە لانی زۆر سنوورنشینەکان لە باتی بارێک کە لە کۆڵی دەنێن سوود دەبەن و ئەوە شیاوی ئەوان نییە و باشیش نییە. ئەبێ سنوورنشینەکان بەهرەمەندی یەکەم بن.

News ID 53784

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha