AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٠ ١٤:٤٩

جێگری سەرۆکی پەرلەمان: ئێران دانوستان دەکات

جێگری سەرۆکی پەرلەمان: ئێران دانوستان دەکات

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: ئێمە لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان جگە لە ئیسرائیل دانوستان دەکەین بەڵام دانوستان ئەبێ دادپەروەرانە بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەمید ڕەزا حاجی بابایی جێگری سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران هاوپەیوەند بە قسەکانی ڕێبەری ئێران لە دیداری دوێنێ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران ڕایگەیاند: بێعسەت تەنیا بۆ موسڵمانان نییە و بۆ کافرەکانیشە. پرسیار دەکەن کە پرسی غەززە چ پێوەندییەکی بە ئێمەوە هەیە. ئەبێ بیر لە ئێران بکەینەوە. وەڵام ئەوەیە کە ئەمڕؤ هیچ وڵاتێک بە مانەوە لە وڵاتی خۆی ناتوانێت ئاسایشی خەڵکەکەی دابین بکات.

ناوبراو درێژەی دا: قسەی ئێمە ئەوەیە کە ئەگەر دەمانەوێت ئاسایشی وڵاتی خۆمان دابین بکەین، ئەبێ ئەو ئاسایشە لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران سەقامگیر بکەینەوە.

حاجی بابایی وتیشی:ئێمە لەگەڵ ئەمریکا و هیچ جێگایەکی دیکە دوژمنایەتیمان نییە. فەلسەفەی بێعسەت ئەوەیە کە ڕاست و لەسەر بنەمای مرۆڤایەتی بێت. ئەمریکا ئەوەی قبووڵ نییە.

وتیشی: ئێمە لە جیهاندا بەدوای ژیانێکی باشترەوە دەگەڕێین و گەییشتووینەتە ئەو باوەڕە کە ئەوە بە بێ شەڕ بەدی نایەت. ئێمە شەڕ دەکەین بۆ ژیانێکی باشتر.

جێگری سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتیشی: ئێمە لەسەر دانوستانین و دانوستان دەکەین بەڵام دانوستان واتا دوو کەس لەگەڵ یەکتر و بە شێوەی دادپەروەرانە گفتوگۆ بکەن.

News ID 53780

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha