بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە جێگرایەتی زانستی، تەکنۆلۆژی و ئابووریی زانستتەوەری سەرۆک کۆماری، سەمیرا کۆشکستانی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای زانستتەوەری تەنینپەردازی پاساگارد وەک کۆمپانیایەکی چالاک لە بواری گرفتی نەژنەوایی، لەبارەی ەئو داهێنانە ڕایگەیاند: خۆماڵیکردنی تەکنۆلۆژیای چاندنی پێچپێچۆکەیی ژنەفتنی و تۆمارکراو لە ناوەندی نێودەوڵەتیی دەزگا هاندەرە ئەلەکترۆنی و دەنگییەکان(US patent)، داڕشتراو و بەرهەم هاتووە و بەزوویی رەوانەی بازاڕ دەکرێت.
وتیشی: داڕشتنی میکرۆچیپسی هاندەری ئەلەکتریکی تۆکمەکراوە بۆ بەشی ناوخۆیی سیستەمی چاندنی پێچپێچۆکەیی لە بەرهەمەکانی زانستتەوەری ئەم کۆمپانیایە، لە راستی بەشێکە لە بەرهەمێکی گەورەتر لە ژێر ناوی سیستەمی چاندنی پێچپێچۆکەیی کە هاوکات بە شێوەی ڕاستەوخۆش شیاوی ئاراستەکردن بە کەسانێکە کە گرفتی نەژنەواییان هەیە.
Your Comment