بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی هۆشی زیرەک و شارستانییەتی داهاتوودا وتی: لە بوارە سەربازییەکاندا بەهرەی زۆر لە هۆشی زیرەک وەردەگرین و هەوڵ دەدەین، تێبینییە ئەخلاقییەکان لەو بوارەدا ڕەچاو بگرین و بەوەشەوە هەندێ جار ناچار دەبین لە دەریادا و لە شەڕ لە دژی کۆپاپورەکان بەکاری بێنین.
وتیشی: بابەتی بەهرەوەرگرتن لە هۆشی دەسکرد وێڕای ڕەچاوکردنی تێبینییە ئەخلاقییەکانی لە هەموو بوارەکاندا و لەوان ترافیکی دەریایی، زەوینی، فریاکەوتن و نەجات، تەندروستی و دەرمان، ڕاهێنان و فێرکاری، ئاسایشی نەتەوەیی بەرگری سایبێری گرنگە و هەوڵ دەدرێ پێکهاتەیەکی خۆجێی نەتەوەیی بتوانێ ئەم کەلتوورە بەرهەم بێنێت.
Your Comment