AP ١٤٠٢ گوڵان ١٣ ١٣:٥٦

لە دیدار لە گەڵ بەشار ئەسەد:

رەئیسی: ئێران بۆ ئاوەدان کردنەوەی سووریا ئامادەیە

رەئیسی: ئێران بۆ ئاوەدان کردنەوەی سووریا ئامادەیە

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا و سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک‌کۆماری ئێران دیداریان کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک‌کۆماری ئێران کە لە سەر بانگهێشتی فەرمی بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا چووەتە ئەم وڵاتە، ئێستا گەیشتە شاری دیمەشق.

دوای 13 ساڵ سەرۆک کۆماری ئێران دەچێتە سووریا .

لەم سەفەرەدا وەفدێکی باڵای سیاسی و ئابووری سەرۆک کۆمار هاوڕێی دەکەن .

رەئیسی لە دیدار لە گەڵ ئەسەد جەختی کرد: ئێران هەر بەو چەشنەی کە لە بەرەنگاریی لە گەڵ تیرۆریزم لە پاڵ دەوڵەت و‌گەلی سووریا وەستا، لە بواری ئاوەدانی و پێشکەوتنیشدا لە پاڵ برایانی سووری خۆی دەوەستێت.

سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند: پەیوەندی ئێران و سووریا بە خوێنی شەهیدانی ئازیزی ئێمە و بە تایبەت حاجی قاسم سولەیمانی گرێ دراوە و ئەمە ڕەمزی تۆکمەیی پەیوەندی دوو وڵاتە.
راشیگەیاند: دەوڵەت و گەلی سووریا دژواری و کێشەی گەورەی تێپەراند و ئەمڕۆ دەتوانین بڵێین کە ئەم کێشە و گرفتانە کۆتایی هاتووە و سەرەرای گەمارۆ و هەرەشەکان ، ئێوە توانیوتانە سەر کەون.

لای خۆیشیەوە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا سپاسی یارمەتی و پشتیوانییەکانی ئێران لە دەوڵەت و گەلی سووریای کرد و وتی: ئێمە هەرگیز پشتیوانییەکانی ئێران لە بیر ناکەین.

News ID 45882

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha