بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی هەستیاری سەرۆک کۆماریی لە تورکیا، ئەردۆغان بۆ بەرز کردنەوەی شانسی سەرکەوتنی خۆی لە هەڵبژاردنەکان پاگەندەی کرد سەرکردەی داعش لە سووریا دوای دەمێک شوێنگیری کردن لەلایەن بەرپرسانی هەواڵگری تورکیاوە کوژراوە.
کەناڵی هەواڵی فڕانس 24 بەربەیانی دووشەممە لە زمانی مێدیاکانی تورکیاوە نووسی کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە گفتوگۆیەکی تەلەڤیزیۆنی لەگەڵ کەناڵی دەوڵەتی تی ئاڕ تی لە کوژرانی سەرکردەی داعش لە ئۆپراسیۆنێکی بەرپرسانی هەواڵگری ئەو وڵاتە لە سووریا هەواڵی دا.
ناوبراو لە ئەو لێدوانەدا ڕایگەیاند: ئەب حسێن قورەیشی سەرکردەی داءس لە ئۆپراسیۆنی ڕۆژی شەممە لەلایەن هێزەکانی هەواڵگری ئەو وڵاتەوە لە سووریا کوژراوە.
Your Comment