AP ١٤٠٢ گوڵان ٧ ١٢:٥٤

مێدیا عێبری زمانەکان ڕاپۆرتیان دا؛

چەکەکانی ئەمریکا لە ئیسرائیل لە تەواو بووندایە/تێلاڤیڤ نیگەران بووە

چەکەکانی ئەمریکا لە ئیسرائیل لە تەواو بووندایە/تێلاڤیڤ نیگەران بووە

سەرچاوە ئەمنییەکانی ئیسرائیل کەم بوونەوەی زۆری چەکەکانی ئەمریکا لە ناوچە داگیرکراوەکان و نیگەرانی تێلاڤیڤ بە ئەو بابەتە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی عبری زمانی ئیسرئایل ئەلەویم ڕاپۆرتی دا کە هومارە چەکەکانی ئەمریکا لە گەورەترین هوماری سەربازی ئیسرائیل خەریکە خاڵی دەبێتەوە.

لە ئو ڕاپۆرتەدا هاتووە: چەکەکانی ناو ئەو هومارە خەریکە تەواو دەبن و بەرپرسانی سەربازی ئەرتەشی ئیسرائیل نیسبەت بە کاریگەری ئەو بابەتە لەسەر شەڕەکانی داهاتوو نیگەرانن.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، لە ئەو هومارە، مووشەک و چەکگەلێک هەیە کە لە ماوەی دواییدا بە هۆکاری جیاواز لەوانەی شەڕی ئۆکراینا، ژمارەیان زۆر کەم بووەتەوە.

ڕۆژنامەی ئیسرائیل ئەلیەوم بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئەمنییەکانی ئیسرائیل نووسی: ڕێککەوتن گەلێکی نهێنی هەیە کە ئیزن دەداتە ئیسرائیل لە دۆخی نائاسایی سەربازی، وەکوو شەڕی ئۆکتۆبەری 1973 لە ئەو چەکانە کەڵکوەربگرن.

News ID 45815

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha