AP ١٤٠٢ گوڵان ٧ ١٠:٣٩

بەرپرسانی عێڕاقی هەواڵیان دا:

ناسنامەی عێراقی بۆ بەرپرسانی پەکەکە دەرکراوە

ناسنامەی عێراقی بۆ بەرپرسانی پەکەکە دەرکراوە

بەرپرسانی عێراقی لە دەرکرانی ناسنامەی عێڕاقی بۆ کەسە بەناوبانگەکانی پەکەکە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژمارەیەک لە بەرپرسانی عطڕاقی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا وتیان: شەش فەرمانبەر لە ئیدارەی ناسنامەی شاری شەنگال لە دەرکرانی دەیان ناسنامەی عێراقی بۆ کەسە بەناوبانگەکانی پەکەکە لە ئەو شارە دەستیان هەبووە و ئەندامانی پەکەکە لە ئەو ڕێگایەوە توانیویانە وەکوو هاووڵاتی عێراقی لە شار و ناوچە جیاجیاکانی عێڕاق هاتوچۆ بکەن.

ئەفسەرێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق وتی: ئەو کەسانە ناسنامەی ئەوانەی کە مردوون یان لە دەرەوەی عێڕاقن بۆ ئەو کارە بەکار دەهێنن و بەس وێنەکەی دەگۆڕن و بۆ ئەندامانی پەکەکەی بەکار دەهێنن و ئەوانیش بە ئەو شێوەی بە ئاسانی دەتوانن لە وێستگە پشکنینەکان بپەڕنەوە.

News ID 45811

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha